x

X
15/03/2025 - 11:18
لێكۆڵینەوەیەك دەریدەخات كە پیاوانی خێزاندار زیاتر قەڵەودەبن

تیمێکی زانایانی پۆڵەندی لێکۆڵینەوەیان لە کاریگەریی هاوسەرگیری لەسەر تەندروستی جەستەیی کرد، بە بەکارهێنانی داتای گشتگیر بۆ شیکردنەوەی پەیوەندیی نێوان باری هاوسەرگیری و گۆڕانی کێش.

لەمبارەیەوە تیمێکی زانایانی پۆڵەندی داتاکانی نزیکەی دوو هەزار و 500 کەسیان شیکردووەتەوە کە 35%یان کێشی تەندروستیان هەبووە، 38% کێشیان زیاد و 26%یان قەڵەو بوون.

لە لێكۆڵینەوەكەدا زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە پیاوانی خێزاندار 3.2 هێندەی پیاوانی بێ هاوژین ئەگەری قەڵەوبوونیان زیاترە لە بەرامبەردا توێژینەوەکە هیچ پەیوەندییەکی روونی لەنێوان هاوسەرگیری و قەڵەویی لە خانماندا نەدۆزیوەتەوە.

هەروەها لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە مەترسیی تووشبوون بە قەڵەوی لە نێوان پیاوانی خێزانداردا بەڕێژەی 62% زیادیکردووە.

لای خۆیەوە دکتۆر ئەلیچا چیچا-میکۆلاجچیک، توێژەری سەرەکیی توێژینەوەکە لە پەیمانگای نیشتمانیی دڵ لە وارشۆ روونیکردەوە، “تەمەن و باری هاوسەرگیری رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە مەترسیی زیادبوونی کێش یان قەڵەوی لە گەورەکاندا، بەبێ گوێدانە رەگەز”.

ئەم توێژینەوەیە درێژکراوەی لێکۆڵینەوەکانی پێشووە بەوپێیەی ئاشکرایدەکات، رەنگە هاوسەرگیری کاریگەری لەسەر کێشی هاوسەرەکان هەبێت، بەپێی توێژینەوەیەکی چینی کە ساڵی رابردوو ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە هاوسەرەکان لەماوەی پێنج ساڵی یەکەمی هاوسەرگیریدا کێشیان زیاددەکات، بەهۆی زیادبوونی کالۆری و کەمبوونەوەی ئاستی چالاکیی جەستەیی، دەرکەوتووە پیاوان دوای هاوسەرگیری کێشیان بەڕێژەی زیاتر لە 5.2% زیاددەکات.

بەپێی لێكۆڵینەوە پزیشكیەكان قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان، وەک شێرپەنجە، جەڵتەی مێشک، نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرەی جۆری دوو.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی