ئەمڕۆ شەممە، ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی لە شاری سلێمانی ٣٠٠ ملیۆن دیناری بەسەر منداڵانی نازداردا دابەشكرد.
لەو بارەیەوە، جمال محمود بەرپرسی لقی سلێمانی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی، بە كوردیوی ڕاگەیاند: سوپاس بۆ خودا، ئەمڕۆ شەممە، بەهاوكاری خێرخوازان، هەستاین بە دابەشكردنی بڕی 300 ملیۆن دینار بەسەر منداڵانی نازداردا.
ووتیشی: بە پشتیوانی خوداو هیمەتی موسڵمانان، لەم مانگی ڕەمەزانەدا زیاتر لە كاتەكانی دیكە لە كاروچالاكیەكانمان بەردەوام دەبین بۆ خزمەتی منداڵانی نازدارو هەژاران و لێقەماوان.