کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەی
پلەی گەرمی بە 1بۆ 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ بەرزتردەبێتەوە”.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبێتەوە”.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم، دەڵێت، “سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی هەندێک هەور، پلەی گەرمی بە (1-2) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتردەبێتەوە”.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی