x

X
15/03/2025 - 11:37
لە ژمارەی دارخورما عێراق لە پلەی یەکەمی جیهاندایە

یاریدەدەری تەکنیکیی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، عێراق لە پلەی یەکەمی جیهاندایە لە رووی زۆرترین ژمارەی دارخورماوە و پلەی چوارەمیشی هەیە، لە بەرهەمهێنانی خورما.

لەمبارەیەوە میساق عەبدولحسێن یاریدەدەری تەکنیکیی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، تا ساڵی 2025، ژمارەی دارخورما لە عێراق بە زیاتر لە 22 ملیۆن مەزەندەدەکرێت، پلانیش هەیە لە ساڵانی داهاتوودا، ئەم ژمارەیە بۆ 30 ملیۆن زیادبکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە: “سەبارەت بە ریزبەندیکردنی وڵاتان بەپێی ژمارەی دارخورما، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەست ئێمەدان، عێراق بە 22 ملیۆن دارخورما لە پلەی یەکەمدایە، دواتر ئێران بە 21 ملیۆن، سعودیە بە 12 ملیۆن، جەزائیر بە نۆ ملیۆن، هەروەها میسر و لیبیا بە حەوت ملیۆن دارخورما”.

ئەوەشی وتوە : لە ڕووی بەرهەمهێنانی خورما، عێراق بەپێی دوایین داتاکان لە پلەی چوارەمی جیهاندایە، ئەمەش بە ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا، بەرهەمهێنانی خورما بەشێوەیەکی بەرچاو لە عێراقدا زیادیکردووە.

رونیشیكردۆتەوە : “لە ساڵی 2022، بەرهەمهێنانی خورما لە عێراق گەیشتە زیاتر لە 650 هەزار تۆن، لە ساڵی 2023ـدا بۆ نزیکەی 725 هەزار تۆن بەرزبووەوە، لە ساڵی 2024ـیشدا، بەرهەمهێنانی خورما 800 هەزار تۆنی تێپەڕاند و زیاتر لە 700 هەزار تۆن، هەناردەی وڵاتانی جیهان کرا”.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی