x

X
16/03/2025 - 09:04
وادەی گەیشتنی ئایفۆن (17) ئاشكرادەكرێت

زانیارییە دزەپیکراوەکان وادەی خستنەبازاڕی ئایفۆن 17 و پاشکۆکانی بڵاودەکاتەوە و ئەمساڵ سوپرایزی گەورەی تێدایە.

کۆمپانیای ئەپڵ ئامادەکاری دەکات بۆ نمایشکردنی زنجیرەی ئایفۆن 17 لە نیوەی دووەمی ساڵی 2025 کە مۆدێلەکانی ئایفۆن 17 و ئایفۆن 17 Air و ئایفۆن 17 پرۆ و ئایفۆن 17 پرۆ ماکس لەخۆدەگرێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی Mashable، دوایین دزەپێکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئایفۆن 17 Air دەبێتە تەنکترین مۆبایلی ئەپڵ تا ئێستا و جێگەی مۆدێلی پێشووی پڵەس دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی شرۆڤەکاری بەناوبانگی Ming-Chi Kuo، ئەستووری مۆبایلەکە بە لێدانی کامێراشەوە 9.5 ملم دەبێت، لەکاتێکدا تەواوی مۆبایلەکە 5.5 ملم ئەستووری دەبێت.

تایبەتمەندییە چاوەڕوانکراوەکان بۆ ئایفۆن 17 Air :

دیزاینێکی نایاب بە چوارچێوەیەکی تیتانیۆم، بە بەراورد بە چوارچێوەی ئەلەمنیۆم لە باقی مۆدێلەکانی زنجیرەکەدا.

شاشەی OLED 6.6 ئینج بە ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز، و تایبەتمەندی Dynamic Island.

کامێرای پێشەوەی 24 مێگاپێکسڵ، و یەک کامێرای دواوەی 48 مێگاپێکسڵ.

پشتگیری لە تۆڕەکانی 5G و تەکنەلۆژیای وای فای کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پەرەی پێدراوە.

پڕۆسێسەری A18 یان A19 بە ڕامی 8 گێگابایت، و پشتگیری لە تایبەتمەندیەکانی Apple Intelligence دەکات.

هەروەها دزەپێکراوەکان ئاشکرای دەکەن کە نرخی ئایفۆن 17 ئەیر لە نێوان 1299 بۆ 1500 دۆلار دەبێت، و بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا کۆمپانیای ئەپڵ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم مۆبایلە ئاشکرا بکات.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی