x

X
16/03/2025 - 19:14
هەولێر .. كەرنەڤاڵی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی بەڕێوەچوو

پرۆژەی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك لەلایەن ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆییەوە بەردەوامەو ئەمڕۆ لە هەولێر هەستا بەدابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی بەسەر 400 خێزاندا.

ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی لقی هەولێر بڵاویكردەوە: بەهاوكاری خێرخوازان لە ناوەڕاستی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە كەرنەڤالێكی تایبەت 400 سەبەتەی خۆراك بەسەر 400 خێزانی نازداری بێ باوك دابەشكرا.

ڕێكخراوەكە پەچامێكی ئاڕاستەی هاوڵاتیان كردو ڕایگەیاند: بۆ ناردنی هاوكاریەكانتان دەتوانن پەیوەندی بكەن بەلقەكانی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی ⬇️
كوردستان _ 07501173849 ـ 07707709998
ناونیشان _ سلیمانی/ گەرەكی مامۆستایان نزیك پاركی ئازادی.
هەولێر _ 07501449100
ناونیشان: گەرەكی مامۆستایانی زانكۆ - نزیك مزگەوتی عزالدین صفار
سلێمانی _ 07701568110
ناونیشان: گەرەكی مامۆستایان - تەنیشت پاركی ئازادی
دهۆك _ 07508893131
ناونیشان: دهۆك - گەڕەكی دیاری - بەرامبەری كومپانیا چواربرا و چێشتخانەی نەورۆز پالاص 2
گەرمیان _ 07730864040
ناونیشان: دەربەندیخان گەڕەكی سەرا نزیك گومرگی كۆن
كەركوك _ 07701410581
ناونیشان: كەركوك.. ئیسكان.. نزیك مزگەوتی شەهیدان
07504592112

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا