x

X
16/03/2025 - 19:28
مەڵبەندی پێنجی یەكگرتوو: پێویستە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت




تایبەت بەكارەساتی 16/3 رۆژی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی بەعسی رووخاو لەساڵی 1988ەوە، مەڵبەندی پێنجی هەڵەبجەی یەكگرتوو، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا مەڵبەندی پێنجی یەكگرتوو لەهەڵەبجە رایگەیاندوە: پێكەوە یادی 37 ساڵەی كارەساتی كیمیابارانكردنی شارەكەمان دەكەینەوە، یادی شەرمەزاربونی ئەومرۆڤانە دەكەینەوە كەقەرەوڵیان لەگیانی خەڵكی ئەم ناوچەیە گرتبوو ویستی شەڕەنگێزی ئەوان دەی خواست هەناسە لەم شارە ببڕن، بەڵام ویستی خوای گەورە لەسەرووی هەموو ویستەكانەوەیە بۆیە خواستیان دوابڕاو بوو.

راشیگەیاندوە: ئێمە بەشێوەیەك دەبینین بنەماڵە وكەسوكاری 500 هەزار شەهید نوێنەرایەتی ئەم شارە دەكەن بۆیە داوا دەكەین داپەروەری لەخزمەتكردن وئاشتی وپێكەوەیی لایەنە سیاسییەكان بۆ مەبەستی رێگرنەبوون لەبەرامبەر ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكە بێتە كایەوە.

مەڵبەندی پێنجی یەكگرتوو لەهەڵەبجە داوا دەكات، پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەنگی لەسەر بدات و پەسەند بكات، بودجەیەكی تایبەتیش بۆ پارێزگاكە تەرخان بكات.

هەروەها داوا لەحكومەتی عێراقی فیدرال َوحكومەتی كاربەڕێًكەری هەرێم دەكات یاساكانی زیندانی سیاسی و ڕاگواستنی زۆرەملێ بۆ هاوڵاتیانی هەڵەبجە وهەورامان وشارەزوور جێبەجێ بكرێت هاوشێوەی شارەكانی باشوری عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو: حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم هەرچی زوترە ئەو پرۆژانەی بەردی بناغەیان دانرابوو بخاتەوە كار، لەناو دام ودەزگا ناوخۆییەكانی پارێزگاكەدا حزبایەتی قەدەغەو بنبڕ بكرێت ولەسەر بنەمای لێهاتویی وپسپۆڕی هەلیكاری یەكسان بۆ هاوڵاتیان بەگشتی وگەنجان ولاوان بەتایبەتی تر بڕەخسێنرێت.

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا