x

X
17/03/2025 - 09:16
وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ سودانی : ئەمریکا پشێوی ناوێت

وەزیری بەرگریی ئەمریکا پەیوەندیی بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کرد، دۆخی ئەمنیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکایان تاوتوێکرد.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکەدا پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا باسی لە ئۆپراسیۆنی سەربازیی یەمەن کرد، دڵنیایی دایە سودانی، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ئۆپراسیۆنەکانی دژی حوسییەکانی یەمەن، هەتا هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور کۆتایی نەیەت. وتیشی، ئەمریکا پشێوی ناوێت، هەر کات هێرشی حوسییەکان راگیرا، ئەوانیش هێرشەکانیان رادەگرن.

لایخۆیەوە سودانی جەختی لەوە کردەوە، هێوری و دیالۆگ دوو رێگەچارەی سەرکەوتوون بۆ چارەسەری قەیرانەکان لە ناوچەیەکی هەستیاری وەک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە درێژەی پەیوەندییەکەدا باسی بەردەوامی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعشیان لە چوارچێوەی کارەکانی هاوپەیمانان کرد، سودانی دووپاتیکردەوە، عێراق پابەندە بە پاراستنی راوێژکارانیی هاوپەیمانان کە لە ئێستادا لە عێراقن.

 

 
گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی