بهرهبهیانی ئهمڕۆ بۆ جاری دووەم لە ماوەی 24 کاتژمێردا حووسییەکان هێرشیان کردە سەر کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکایی هاری ئێس ترومان له باكوری دهریای سور.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سوپای حووسییەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "حووسییەکان بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە."
ڕوونیشی کردەوە "هێزە چەکدارەکانی سەر بە حووسییەکان سەرکەوتووبوون لە پووچەڵکردنەوەی هێرشێکی دوژمن کە بەنیاز بوو بیکاتە سەر وڵاتەکەمان."
وتەبێژی سەربازی حووسییەکان پشتڕاستی کردەوە هێزەکانی گرووپەکەی بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەو لێدوانانەی کە عەبدولمەلیک حووسی، سەرۆکی گرووپەکە سەبارەت بە بەردەوامیی هێرشکردنە سەر ئەمەریکا، تا ئەو کاتەی ئەمەریکا دەستدرێژییەکانی بۆ سەر یەمەن ڕادەگرێت.
هەروەها بەردەوامیی قەدەغەکردنی تێپەڕینی کەشتییە ئیسرائیلییەکانی بە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەریای سوور و دەریای عەرەبی و گەرووی باب مەندەب دووپات کردەوە، تا گەمارۆی کەرتی غەززە هەڵدەگیرێت.
شەممەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد، هەڵمەتی سەربازی چڕ و یەکلاکەرەوە دژی حووسییەکان لە یەمەن دەست پێ بکات. هەروا حووسییەکانی بەهێرشی تیرۆریستی و چەتەیی دەریایی دژی کەشتی و فڕۆکەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە، تۆمەتبار کرد.