نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی رژێمی دیکتاتۆری پێشوو، بەشداری لە ئێوارە خوانێكی بەربانگدا كردووە، كە هاوکاتی رۆژی نیشتمانی تاوانەکانی رژێمی بەعسە.
سودانی لەو بۆنەیەدا بە شانازییەوە ئاماژەی بە شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە و راپەڕینی شەعبان و جینۆسایدی ئەنفال و قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کردووە، کە دەزگا سەرکوتكەرەكان و رژێمی دیکتاتۆری لە دژی هاوڵاتیانی عێراق ئەمجامیانداو، بە قێزەونترین پێشێلکارییەکانی ئەم سەردەمە دادەنرێت، لەسەر دەستی دەسەڵاتێک کە هەندێک هەوڵی ئەوە دەدەن جوانی بكەن و بەرگری لێبکەن، وەك نوسینگەكەی سودانی رایگەیاندووە.
سودانی، ئەمڕۆ لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی رۆژی نیشتمانی گۆڕە بە كۆمەڵەكانەوە بڵاویكردەوە، ئاماژەی بە هیچ كام لەو تاوان و بۆنانەی تر نەكردبوو لەم رۆژەدا، لەسەروشیانەوە، تاوانی هەڵەبجە.