x

X
17/03/2025 - 16:16
هەڵەبجە ٣٧ هەمین ٣/١٦ی بەڕێ کرد

ڕون بویەوە کەچەند بەتەنهاین ، باسمان تەنها ئەم ڕۆژەیە....

کەواتە ئەبێ تێگەشتبین تەنها خۆمانین ئەتوانین هەوڵ بدەین لەگەڵ پاراستنی بەهای ئەم یادە مەزنە ، ئەم ڕۆژە لەشیوەن و گریانەوە بکەینە خاڵی هەستانەوە و گەشە و بەرەو پێش چون ..

ئەمەش کاتێک دێتە دی یەک دەست بازنەی حیزبایەتی تجاوزبکەین و ڕێگەنەدەین حیزبەکان بەرپرسی گەندەڵ و بێتوانا ساخ بکەنەوە بەسەرماندا... ڕێگەنەدەین پارێزگاکەمان ببێتە قوربانی ململانیەو موزایەدەی حیزبەکان بۆ دەست کەوت و پێگەی دەستەڵات .... ڕێگە نەدەین فرمێسکی تیمساحیمان لەگەڵدا بڕێژین ...

*خۆمان لەسەر ئاستی میللی ڕێک بخەین و هەوڵەکانما چڕبکەینەوە بۆگەشانەوەی ژێرخانی ئابوری ئەم شارەو گەڕانەوی سیمای شارستانی بۆی...

*هەوڵ بدەین هەردوو دایمنشنی ( ناوچەی سنوری و ناوچەی کشتوکاڵی ) بکەینە ڕێگەی ئەو گەشانەوە یە...

ناوچەی سنوری لەڕابردودا بەهۆی بێ دڵسۆز و بێ خاوەنی هۆکاربوە بۆ چەندین مەرگە سات ، کۆتامەرگەسات کیمیاباران و شەڕی نەگریسی ناو خۆبو کەهەردوکی دیاری دەستی حیزبەکانی دەستەڵات بون ، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی گۆڕانکاری گەورە لەعێراق و ناوچەکە ئێستا دەرفەتە بۆ دروستکردنی چەندین خاڵی سنوری بۆهەردو مەبەستی گەشتیاری و بازرگانی ...

هاتنەکایەیی پێشکەوتنە بەرچاوەکانی تەکنەلۆجیاو گۆڕانکاری گەورە لەسەرئاستی ژیانی گشتی ، برەوی کشتوکاڵی بەتامی پیشەسازی هێناوەتە ئاراوە ئەم پارێزگایەش خاوەنی بەهێزترین کەرتی کشتوکاڵیە .....

کەواتە ڕێگاکانی هەستانەوە و گەشە و بەرەو پێش چونی ئەم پارێزگایە و گەڕاندنەوەی سیمایی شارستانی بۆی زیندو بەردەستن هەڵمەتی یەک دەستی دەوێت ....

باچی تر ڕێگە نەدەین ببینە کەلای دەستی هێزەکانی دەستەڵات ...

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی