x

X
18/03/2025 - 18:46
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە قونسولی یابان كرد
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری 18/3/2025 بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بە هائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەرێز ( ئاراکاوا میکیهیرۆ ) قونسولی گشتی یابان لە هەرێمی كوردستان كرد.
قونسولی گشتی یابان بە بۆنەی تەواو بوونی ئەركەكەی وەك قونسول لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی چوار ساڵ، سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی كرد و خۆشحاڵی خۆی دەربری لەم ماوەیەی كە لە كاردابووە و رۆڵی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیشی وەكو حزبێكی كاریگەر لە ساحەی عێراق و هەرێم بەرز نرخاند ..
لە بەرانبەردا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دوای بەخێرهێنان سوپاسی كارەكانی قونسولی یابانی كرد لە ماوەی رابردوو و دەستخۆشی و پێزانینی بۆ ئەركەكانی هەبوو .
گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا