x

X
18/03/2025 - 19:04
یەختێك بە 25 كەسەوە لە كەناراوەكانی قوبرس ژێرئاو كەوت


پێشڕەو عەبدوڵا، نوێنەری كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە ئەوروپا رایگەیاند: یەختێك كە 25 سەرنشینی هەڵگرتبوو لە كەناراوەكانی قوبرس ژێرئاو كەوت و تەنیا دوو كەسیان رزگاریان بووە.

ووتیشی: تاوەكو ئێستا 7 تەرم دۆزراونەتەوە و 16 كەسیش بێسەروشوێنن، گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەكانیشدا لەلایەن هێزی پاسەوانی كەناراوەكانی قوبرسەوە بەردەوامە.

ئەوەشی خستەڕوو: تەواوی سەرنشینانی ئەو یەختە خەڵكی سوریا بوون بەڵام تاوەكو ئێستا روون نییە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانی تێدایە یاخود نا.

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا