شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: شەپۆلێكی باران و هەورە بروسكە و ڕەشەبا ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە بەكاریگەری جیاواز و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبێتەوە.
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: پێشبینی دەكرێت بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و هاتنی بڕێك شێی دەریای سورو مەداری ،لە كاتە كانی ئەمشەوەوە بەتایبەت درەنگان لەسنوری پارێزگای دهۆك و هەولێرەوە باران دەستپێبكات دواتر درێژ بێتەوە بۆ ئیدارەی ڕاپەرین بۆسبەیش ناوچە جیاوازەكانی ترو تا ڕۆژی شەممە ئەگەری بارانی ناو بەناو و بەشێوەی تاوە بەهاری هەیە، لەگەڵ زیادبوونی ڕەشەبا "بای باشور" بەخێرایی 30 تا 70 كم لەسەعاتێكدا لە هەندێ كاتی ئەو چەند ڕۆژە دور نیە لەهەندێ شوێن تا 100 كم لەسەعاتێكدا تۆماركات.
ووتیشی: ئەگەری زیانیش هەیە لەهەندێ شوێن، زۆرترین كاریگەری ئەم ڕەشەبایە بەپلەی یەكەم لەسەر باشوری هەرێم دەبێت وەك گەرمیان و پارێزگای كەركوك بەپلەی یەكه م دواتر هەڵەبجەو شاره زورو سلێمانی و دواتر ڕاپەرینو كۆیەو هەولێر كەمتر بادینان ئەگەری تەپو تۆزی كەم هەیه بەڵام خۆڵبارینێكی ئەوتۆ بەپێی ئەو نەخشانەی چڕیان داناوە نابێت چونكە ئەو ماوەی ڕابردوو لەبیبانە كانی عێراق بارانی باش هەبوو لە گەڵ سعودیه بۆیە كەهەشبێت كەمتر دەبێت لە پێشبینی.
ئاماژەی بەوەشكرد: وە سەبارەت بە بارانەكە زۆرترین كاریگەری بۆ ناوچە شاخاویەكان بەپلەی یەكەم دەبێت بەپلەی دووەم نیمچە شاخاوی و بەپلەی سێیەم خۆرئاوا و گەرمەسێریە كان سەبارەت، بەبەفریش لەشاخاویە زۆربەرزو سنوریەكان بەفرێكی كەم دەبارێت و وە پلەكانی گەرما بەهۆی كشانەوەی تۆپەڵە هەوای تاڕادەیەك گەرمی خەماسینی باكوری ئەفەریقی و هاتنی بارستە هەوای ساردی جەمسەری بەڕێژەی 5 تا 10 پله ی سیلیزی دادەبەزنەوە .