x

X
18/03/2025 - 19:21
كارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە كۆمپانیا و دوكان شوێنە بازرگانیەكان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە سەرجەم كۆمپانیا و دوكان شوێنە بازرگانیەكانی ناو شاری سلێمانی و ڕایدەگەیەنێت: پێویستە لە زووترین كاتدا تابلۆی ڕیكلامی بازرگانیان لاببەن.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی /ڕۆژهەڵات ، ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیا و دوكان شوێنە بازرگانیەكانی ناو شاری سلێمانی دەكاتەوە ، كە تابلۆی ڕیكلامی بازرگانیان بە ستونەكانی كارەبادا هەڵواسیوە، لە دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی (١٠) سەرجەم تابلۆی ریكڵامی بازرگانییەكان لێبكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیەكە ئەوەشی خستەڕوو: بە پێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەن ریكلامەكە دەگیرێتەبەر .

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی