هێزەكانی سوپای عێراق هێرشیان كردە سەر ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی یەبەشە، لە ناوەندی شەنگال و لە ئەنجامدا سێ چەكدار برینداربوون.
بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندی یەكینەكانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە) شەوی رابردوو سوپای عێراق لە ناوەندی قەزاكە، هێرشیان كردۆتە سەر ئۆتۆمبێلی تیمێكی چەكدارەكانی یەبەشەو ئاڵۆزی درووستبووە.
هەروەها ڕایانگەیاندووە، سوپای عێراق لە گەرەكی یەرموكی شەنگال، كەمینیان بۆ ئۆتۆمبێلێكی یەبەشە داناوەو هێرشیان كردۆتە سەریان و لە ئەنجامدا سێ چەكدار برینداربوون، كە برینی یەكێكیان سەختە.
بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەبەشە، ئاڵۆزی لە ناوچەكە دروست بووەو هێزەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.