x

X
19/03/2025 - 09:28
بن غەفیری توندڕەو دەگەڕێتەوە نێو حكومەتی نەتنیاهۆ

 

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ سوپای داگیركەری ئیسرائیل بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە هێرشی كردە سەر كەرتی غەززەو سەدان شەهیدو برینداری لێكەوتەوە، لە ئێستادا حكومەتی تەلئەبیب لەهەوڵی گێڕانەوەی بن غەفیرن بۆ نێو حكومەت.

(ئیتمار بن غەفیر) وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلی چەند مانگ لەمەوبەر بەهۆی ڕێكەوتننامەی ئاگر بەست لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە، بەڵام دوای ئەوەی دوێنێ‌ سوپای داگیركەر هێرشەكانی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی دەست پێكردەوە بۆ سەر كەرتی غەززە، ئەو وەزیرە تووندڕەوە لەهەوڵی گەڕانەوەیە بۆ نێو حكومەتی نەتنیاهۆ.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی دەنگ و باسی فەرەنسی، پارتی لیكۆد بەسەرۆكایەتی (بنیامین نەتنیاهۆ) پارتی هێزی جولەكە بەسەرۆكایەتی (بن غەفیر) كۆبوونەوەیان كردووەو ڕێككەوتن كراوە بۆ گەڕانەوەی ئەو تووندڕەوە بۆ نێو حكومەت.

لەلایەن خۆیەوە (گادی ئایزنكۆت) ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازی ئیسرائیلی رایگەیاندووە، گەڕانەوەی بن غەفیر بۆ نێو حكومەت تەنها لە زیانی بارمتەكان دەبێت، كە ئێستا لە كەرتی غەززە لەلایەن حەماس دەستبەسەركراون.

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا