لەپاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دۆناڵد ترەمپ و ڤلادمێر پوتین، روسیا ئامادەیی پیشانداوە هەندێک هێرش رابگرێت، بەڵام بەردەوامدەبێت لە ئەنجامدانی پەلامارەکانی ناو بەرەکانی شەڕ و رووبەڕوووبونەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی، لەپاش ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی جدییانە کە لە نێوانی ئەو دوو سەرۆکی ڕوسیا و ئەمریكادا روویدا، پوتین پرۆژە پێشنیازکراوەکەی ترەمپی بۆ ئاگربەستی سی رۆژە رەتکردەوە.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، بەڵام ئامادەیی پیشانداوە 30 رۆژ ئاگربەست لەسەرناوەندەکانی وەبەرهێانی وزە و ژێرخانی ئابوریی ئۆکرانیا رابگرێت.
ئەوەشخراوتەڕوو، رێگەش نادەن بە هیچ جۆرێک باسی هێرش و پەلامارەکانی سەر ناوچەی دەریای رەش بکرێت.
بەپێی ڕۆژنامە بەریتانیەكە، پوتین داواشی کردووە ئۆکرانیا بەرەو وڵاتانی رۆژئاواش نەخزێت و ئەو وڵاتانەش یارمەتییە سەربازیی و کارە هەواڵگرییەکانی خۆیان لەدەوری ئۆکرانیا کۆتایی پێبهێنن.