x

X
19/03/2025 - 10:02
لەم سێ خاڵە ڕامێنە ( ئەوان سەرۆکی ئاوایاندەوێت)

لەم سێ خاڵە ڕامێنە.

( ئەوان سەرۆکی ئاوایاندەوێت)

سەد ساڵی ڕێکە زلهێزانی دنیا لە جیهان و بەتایبەت لە وڵاتانی ئیسلامیدا کار لەسەر دانان و هەڵبژاردن و لادانی سەرۆکی وڵاتان دەکەن، کێیان ویستبێت دایانناوە و کێیان نەویستبێت لایانداوە، لای ئەوان ئەوە گرنگە ئەو سەرۆکە چەند گوێڕایەڵی فەرمان و داواکانی ئەوانە، چەند پراکتیزەی تیۆرەکانی ئەوان دەکات، ئیتر گرنگ نییە ئەو سەرۆکە چەند دیکتاتۆر و خوێنڕێژ و ستەمکاربێت، دەشێت سەرۆکێک سەرەتا ئەوان دەستیان هەبوبێت لە دانانیدا، بەڵام لەکۆتایدا وەک پێویست بەدەم خواست و داواکانیانەوە نەبێت ئەوانیش بیر لە لادان و گۆڕینی بکەنەوە، ئەوان کە بانگەشەی دیموکراسی دەکەن دەشێت سەرۆکێک بە هەڵبژاردن گەشتبێتە کورسی سەرۆکایەتی، بەڵام بەدڵی ئەوان نەبوبێت بە کودەتا لایاندابێت و عەڵقە لە گوێیەکی خۆیان لەجێی دانابێت، وڵاتی میسر بە نمونە.

(کودەتا و شۆڕشەکان و دەستی دەرەکی)

هیچ کودەتا و شۆڕشێک نییە بەجۆرێک دەستی دەرەکی دەور و کاریگەری نەبوبێت تێیدا، زۆرجار زلهێزان بە ئاشکرا و نیمچە نهێنی دەستیان هەبووە لە هەموو شۆرش و کودەتاکاندا، هەر سەرۆک و میرێک لەدەرەوەی ئەجێندا و بەرژەوەندییەکانی زلهێزان هەنگاوی هەڵگرتبێت هەزار ویەک ڕێگەیان گرتۆتەبەر بۆ لادان و دورخستنەوەی لە کورسی دەسەڵات، هەر سەرۆک میرێکیش لە بازنەی بەرژەوەندییەکانی ئەواندا بوبێت بەهەمووشێوەیەک پارێزراو بووە ئەگەر خوێنڕێژ و نادادپەروەریش بوبێت، بەراوردی سەرۆکایەتی هەردوو وڵاتی عێراق و ئوردن بکە.

( کاری باڵوێزخانەکان)

ئەگەر وادەزانی باڵوێزخانەکان تەنیا کاری دیبلۆماسی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بە هاوڵاتیانی خۆی و هەندێکاری تری ڕۆشنبیر و کەلتوری و ...هتد دەکەن ئەوا هەڵەیت، کارێکی زۆر گرنگ لە باڵوێزخانەی وڵاتە زلێزەکان لە وڵاتان بەتایبەت جیهانی ئیسلامی چەند کارێکی تریشیان لە ئەستۆیە وەک هەواڵگری و کۆکردنەوەی زانیاری و هاوکاری هەوادار و دژایەتی نەیارەکانیانە، زۆرجار ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخو دەست دەخەنە ناو کاروباری حکومەتی ئەو وڵاتە یان وڵاتانی دراوسێ و هاوکاریکردنی ڕێکخراوەکان و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیار و بەناوبانگ لە هەموو بوارەکانی سەربازی و ئەمنی و بازرگان و شۆڕشگێڕ و یار و نەیاری حکومەتەکان، بۆیە باڵوێزخانەکان ڕاستەوخو یان ناڕاستەوخۆ دەستیان هەیە لە زۆرێک لە شۆڕش و کودەتا و تیرۆر و گۆڕانکارییەکاندا، بڕۆ یاداشتی باڵوێزەکان بخوێنرەوە.

بۆیە بەلاتەوە سەیرنەبێت لە کاتێکدا 56 دەوڵەتی ئیسلامی و لە ناویشیاندا 22 دەوڵەتی عەرەبی هەیە هیچکام لەو وڵاتانە ناتوانن لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ق...زا بۆ سەر کەرتی غ...زە کاردانەوەیەکی جوامێرانەیان هەبێت، لەوەش شەرمەزارتر ناهێڵن تەنانەت هاوڵاتیانیش وەک هاوڵاتیانی وڵاتانی ڕۆژئاوا خۆپیشاندانیش بکەن! ئەوان سەرۆکی ئاوایان دەوێت و لەسەر کورسی دەسەڵات دەیانهێڵنەوە.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی