x

X
19/03/2025 - 13:41
١٦ تۆمەتبار بڕی ٨٢ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان لە دەستدەگیرێت و دەستگیردەکرێن

١٦ تۆمەتبار بڕی ٨٢ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان لە دەستدەگیرێت و دەستگیردەکرێن، هەروەها لە بەغداش و مووسڵیش دەست بەسەر ١,١٧٠ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٩ـی ٣ـی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەنراوێکدا چالاکییەکانی دوو هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان و بەشەکانی تری سەر بەو بەڕێوەبەرایەتییە لە دهۆک و زاخۆ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان ژمارەیەک بازرگان دەستگیربکەن کە کاری گواستنەوە و مامەڵەکردنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد کە ژمارەیەکیان هاووڵاتی وڵاتانی دراوسێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دەست بەسەر ٢٢ کیلۆ و ٩٤٠ گرام کریستاڵ، کیلۆیەک و ٤٤٠ گرام هێرۆین، ٥٠ کیلۆ حەبی ترامادۆڵدا گیراوە.

هەروەها تۆڕێکی بازرگانی (کریستاڵی شل) هەڵوەشێنراوەتەوە و دەست بەسەر ٧ کیلۆ و ٦٢٠ گرام کریستاڵی شلدا گیراوە.

ئەوەشیان ئاشکراکرد، دەستیان بەسەر ٤٥ کارتۆن دەرمان و حەبی ماوە بەسەرچوودا گرتووە کە بە شێوەی قاچاخ و نایاسایی هێنرابوونە هەرێمی کوردستان.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی