x

X
19/03/2025 - 14:01
لە کەلار گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ ٣ تانکەر و بارهەڵگر گڕ تێبەردەدات

دوای سوتاندنی چەند تانکەرێک لە شاری کەلار، ئەمرۆ پۆلیسی سنوورەکە رایگەیاند، تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی دوو شەممە لە نزیک شارەوانی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر سووتا، دوێنێش سێ شەممە لەگەڕەکی ئەندازیاران و گەڕەکی ئازادی قەزای کەلار تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بارهەڵگر سووتان، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس و ئاسایشی کەلار لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکرد.

ئەوەشیان ئاشکراکرد، بە سوودبینین لە کامێرای چاودێری توانرا تۆمەتبار بەناوی ( ب – ف -ح ) لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ دەستگیربکرێت کە هەستابوو بە سووتاندنی ئۆتۆمبێلەکان.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی