له دووه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسڕائیلی داگیركەر بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی زایۆنی به‌رده‌وامبوون له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه.
بەهۆی دەستدرێژییەكانی ئیسڕائیلی داگیركەر، ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی به‌رزكرده‌وه و بووه هۆی شه‌هیدكردنی 439 هاووڵاتی مه‌ده‌نی فه‌ڵه‌ستینی و برینداربوونی سه‌دان كه‌سی دیكه.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتی په‌خشی ئیسرائیل له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه ڕایگه‌یاندووه، ناكۆكی له‌ناو سوپادا دروستبووه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی له‌ناكاو بۆ سه‌ر غه‌ززه.
باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌ركه‌سێك پێی وایه هێرشكردنه سه‌ر غه‌ززه ده‌بێته هۆی نه‌رم و نیانتری حه‌ماس بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی دیله‌كان، شتێكی وه‌همییه.
له هه‌مان كاتدا بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریی ئیسلامی (حه‌ماس) ستایشی هه‌ڵوێسته‌كانی عه‌ره‌بی كرد، داواشی كرد فشار بخرێته سه‌ر واشنتۆن بۆ ڕاگرتنی ده‌ستدرێژی و شه‌ڕی جینۆساید دژی خه‌ڵكی بێ به‌رگریی مه‌ده‌نی له غه‌ززه.
هاوكات نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له ته‌لئه‌بیب خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و خوازیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و دیلانه‌ی، كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ده‌ستگیركراون.