x

X
19/03/2025 - 17:39
دارایى عێراق دەربارەى ئەو لێدوانانەی كە بەناوى تەیف سامى-یەوە دەدرێت روونکردنەوە دەدات

دارایى عێراق هەر لێدوانێک رەتدەکاتەوە کە بە ناوى وەزیرەکەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 19_ی ئادار_ی 2025 وەزارەتى دارایى عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆى بوونى هەژمار و ئەکاونتى ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە هەڵگرى ناوى تەیف سامى-ى وەزیرى داراییە، لەوانەش هەژمارێکى ناڕاست لە (ئینستاگرام)، نووسینگەى راگەیاندنى وەزارەتى دارایى بەرپرسیارێتى هەڵناگرێت لەهەر بابەتێک کە لەو هەژمارە ناڕاستانەوە بڵاودەکرێنەوە کە مەبەست لێى تێکدانى راى گشتییە.

ئەوەشی خستۆتەروو، نووسینگەکەى جەختدەکاتەوە کە وەزیرى دارایى هیچ هەژمارێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە، جگە لە ئەکاونتى رەسمیی وەزارەتى دارایى کە سەلماندن “ڤێریفاى”ى رەسمى بە رەنگى شین هەیە.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی