x

X
19/03/2025 - 19:43
لەسە رووداوەكەی شەنگال،فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان روونكردنەوە دەدات

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لەبارەی شەڕوپێكادانەكانی شارۆچكەی شەنگال ڕایدەگەیەنێت، رفێندراوێكیان لەچنگی ژمارەیەك " لەیاسا دەرچوو" رزگاركردووەو گروپەكەش دەستگیركراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئاداری 2025 فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لەڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گروپێكی لەیاسا دەرچوو، لەرێی دوو ئۆتۆمبێلەوە هاوڵاتییەكیان لە شارۆچكەی شەنگال رفاندووە، دواتر هێزێكی سەر بە فیرقەی 20ی سەر بەسوپای عیراق دوای رفێنەران كەوتوون گەمارۆی هەردوو ئۆتۆمبێلەكەیان داوە، پاشان لەیەكێك لەئۆتۆمبێلەكانەوە نارنجۆكێك بەڕووی هێزەكەی سوپای عیراق هەڵداراوە، بەهۆیەوە چوار سەرباز بە سوكی برینداربوون.

ئاماژە بەوەش دراوە، هێزەكەی سەر بەسوپای عیراق دوو لە رفێنەرانیان برینداركردووە كە برینی یەكێكیان سەختە و پێنج رفێنەری تریشی دەستگیركردووە، دواتر توانراوە رفێندراوەكە ئازاد بكرێت.

جێی ئاماژەیە، لەراگەیەندراوەكەی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق بەهیچ شێوەیەك باس لەڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەكانی یەپەشدا نەكراوە.

پێشتر وابڵاوكرایەوە، شەوی رابردوو گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سوپای عیراق و هێزەكانی یەپەشە دروستبووە، لە ئەنجامدا سێ سەربازی سوپای عیراقی و ئەفسەرێك بریندار بوون و برینی ئەفسەرەكەش سەختە.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی