x

X
19/03/2025 - 19:56
شەش كۆچبەر بەھۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیان لە دەریای ناوەڕاست خنكان



لە ئاكامی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە كەناراوەكانی دوورگەی لامپیۆنێ لە دەریای ناوەڕاست كە كۆچبەری نایاساییان ھەڵگرتبوو، شەش كۆچبەر خنكان و 40ی دیكەش بێسەروشوێن بوون.

ئاژانسی ھەواڵیی "ANSA"ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ژمارەیەك كۆچبەری نائاسایی ھەوڵیانداوە بە بەلەم لە ڕێگای دەریای ناوەراستەوە لە ئەفریقیاوە خۆیان بگەیەنن بە ئەورووپا.

ڕاشیگەیاندووە كە بەلەمەكە لە كەناراوەكانی دوورگەی لامپیۆنێ لە دەریای ناوەڕاست ژێرئاو كەوتووە و لە ئاكامدا، شەش كۆچبەر خنكاون.

باسی لەوەش كردووە كە ھێزەكانی ئاسایشی كەنار دەریای ئیتاڵیا، توانیویانە 10 كۆچبەر ڕزگار بكەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو كە لە ئاكامی ژێركەوتنی بەلەمەكەدا، 40 كۆچبەری دیكە بێسەروشوێن بوون.

بەپێی داتاكانی وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا لە 1ی مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوو تا 18ی ئەم مانگە، ھەشت ھەزار و 734 كۆچبەری نائاسایی لە ڕێگای دەریای ناوەڕاستەوە خۆیان گەیاندووەتە ئیتاڵیا.

ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 17ی ئەم مانگە، 104 كۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاستداوە خنكاون.

لە ئاكامی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە دەریای ناوەڕاست 6 كۆچبەر خنكان و 40ی دیكەش بێسەروشوێن بوون.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی