x

X
19/03/2025 - 20:04
پارێزگای هەڵەبجە.. 18 ملیۆن دینار بەسەر 160 خێزانی نازداردا دابەش كرا

نوسینگەی هەڵەبجەی شەهیدی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی هەستاین بە دابەشڪردنی موچەی چەند مانگێكی منداڵانی نازدار.

ئەمڕۆ چوار شەممە، نوسینگەی هەڵەبجەی شەهیدی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی مووچەی مانگەكانی یەك و دووی بە بڕی 18 ملیۆن دینار بەسەر (160 ) منداڵی نازداری سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەڤەری هەورامان و خـورماڵ و سیروان و شارەزوردا دابەش كرد.

ڕێكخراوەكە ئەوەی خستەڕوو: سوپاس و دەستخۆشی و دوعای خەیرمان هەیە بۆ خێرخوازان و خوای گەورە بەرەكەت بخاتە ماڵ و ژیان و تەمەنیانەوە.

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا