x

X
19/03/2025 - 20:07
مەزڵووم عەبدی و شاندی حكومەتی سووریا: نابێت هیچ پێكهاتەیەك لە رۆڵبینین لە نووسینی دەستوور دووربخرێتەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات – هەسەدە و لیژنەیەی ئیدارەی سووریا ڕایدەگەیەنن: هیچ پێكهاتەیەك لە رۆڵبینین لە نووسینی دەستوور دوورنەخرێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات - هەسەدە، لەگەڵ ئەو لیژنەیەی ئیدارەی سووریا كۆبووەوە، كە لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری سووریا، بۆ تەواوكردنی رێككەوتنی نێوان ئیدارەی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات، پێكهێندراوە كۆبونەوەو بەپێی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی هێزەكانی سووریای دیموكرات، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەگەڵ لیژنەكەی حكومەتی سووریا بە سەرۆكایەتیی حوسێن سەلامە، كۆبووەتەوە. رۆژهەڵات عەفرین، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەكینەكانی پاراستنی ژنان و چەند ئەندامێكی هەردوولا بەشداریان لە كۆبوونەكەدا كردووە.

لە كۆبوونەوەكە بیروڕا لەبارەی میكانیزمی كاركردنی لیژنەكان تاوتوێ كرا، كە بڕیارە لەگەڵ دەستپێكی مانگی نیسانی داهاتوو بە شێوەیەكی هاوبەش دەست بەكار بكەن.

مەزڵووم عەبدی و شاندی حكومەتی سووریا لە كۆبوونەوەكە باسیان لە راگەیێندراوی دەستووری كرد و جەختیان كردەوە كە "هیچ پێكهاتەیەكی سووریا لە رۆڵبینین و بەشداریكردن لە ئایندەی سووریا و نووسینەوەی دەستوور دوورنەخرێتەوە."

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی