پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: هاوڵاتییان بە شێوازی خۆیان یادی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردیی دەكەنەوە.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: لەڕێی سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان و فەرمانگا پەیوەندیدارەكانەوە، ئامادەكاریی تەواو بۆ بەڕێوەچوونی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردیی و پێشوازیكردن لە میوان و گەشتیاران كراوە.
ووتیشی: هەموو هاوڵاتییان بە شێوازی خۆیان ئەم یادە دەكەنەوە و لەژێر چاودێریی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامییەتی مەڵبەندی سلێمانی و قایەمقامییەت و بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانیی و بەڕێوەبەرێتییە گشتییەكانی رۆشنبیریی و گەشتوگوزار و فەرمانگەكانی تردا، بە دەستپێشخەریی كۆمەڵەی كەلەپوور و فۆلكلۆری كورد و كۆمەڵەی هونەری میللیی كوردستان و رێكخراوە مەدەنییەكان و كۆمپانیا گەشتیارییەكانی وەك موون لاین، چەندین چالاكیی شایستە بە بەرزڕاگرتنی ئەم جەژنە لە چەندین شوێنی جیاجیادا بەڕێوەدەچێت.