سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت: پڕۆژەكانی گواستنەوە و دابەشكردن بۆ ڕێگریكردن لە بەفیڕۆدان و كەمكردنەوەی لەدەستدانی كارەبا لە وەرزی هاویندا جێبەجێ دەكرێت وپڕۆژەشمان لەبواری وزەی خۆر و پاكدا هەیە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، بڵاویكردەوە: هەڵمەتی لابردنی جەنجاڵی سەر تۆڕی كارەبا بۆ هاوینی 2025 بریتییە لە(323) وێستگە كە لەجێبەجێكردندان لەگەڵ ئامادەكردندانی وێستگەكانی دابەشكردن، 104 وێستگەیان لەبەغدادە و 52 وێستگەیان لەفوراتی ناوەڕاستە و 50 وێستگەیان لەكۆمپانیای كارەبای ناوەڕاستە و 29 وێستگەی لە دابەشكردنی كارەبای باكورو و 112 وێستگەیشی لە دابەشكردنی كارەبای باشورە (بەسرە و زیقار و میسان و موسەنا) ، لەكاتێكدا كۆی گشتی فیدەرەكان ( توانای 33 كیلۆ ڤۆڵت ) و 449 وێستگەی فیدەر و (توانای 11 كیلۆ ڤۆڵت) 1871 فیدەریان هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەم هەڵمەتە وردە چاودێری هەمو لایەنە تەكنیكییەكان دەكات و ڕێوشوێنێكی چالاك و پێویستە بۆ بەڕێوەبردنی بارەكان، بەتایبەتی لە هاویندا و لە لوتكەی پێویستیدا بەمەبەستی تەواوكردنی تۆڕی نیشتمانی بەشێوەیەكی دروست، چەند خاڵێكی دەستنیشان كراوی جەنجاڵی هەیە و ئامانجی هەڵمەتی لابردنی جەنجاڵییەكانە.
ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە پابەند بین بە خشتەی كاتی نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەوە، كاتێكی گونجاومان هەڵبژارد پێش لوتكەی خواستی هاوین بەمەبەستی دابینكردنی پارە و بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنان، ئێمە كار لەسەر كەرتەكانی گواستنەوە و دابەشكردن دەكەین لو تۆڕی كارەبا، بۆ ڕێگریكردن لە بەفیڕۆدان و كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی وزە.
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: لەگەڵ ئەم هەوڵانەدا كار بۆ هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی وزە دەكەین و پڕۆژەشمان لەبواری وزەی خۆر و پاكدا هەیە لە جێبەجێكردندان، كەرتی تایبەتی باوەڕپێكراو وەك هاوبەش دەمێنێتەوە بەتایبەتی ئەوانەی كە چارەسەریان دابین كردوە و بەشدارییان كردوە لە دۆزینەوەی چارەسەر، گەشەپێدانی گونجاو دەبێت لەسەر بنەمای دابینكردنی خزمەتگوزاری كارەبا بێت، بۆ پاڵپشتیكردنی گەشەسەندنی گشتگیر لە عێراق.