x

X
20/03/2025 - 00:02
سوپای داگیركەر ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە غەززە ئەنجام دەدات

 

 

سوپای داگیركەر لە بۆردومانی كەرتی غەززە بەردەوامە، ئەمڕۆش دەستی كردووە بە جووڵەی زەمینی و گەڕاوەتەوە دەروازەی نەتەساریم.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، ئەمڕۆ سوپای داگیركەر بەشێوەیەكی دڕندانە بۆردومانی كەرتی غەززەی كردووەو لەئاكامیشدا (60) هاوڵاتی مەدەنی شەهیدو دەیانی تریش برینداربوونە.

سوپای داگیركەری ئیسرائیلی بڵاویكردۆتەوە، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكانیان لەدژی حەماسەو لەهەردوو بەرەی باكوورو باشوور ئەنجامی دەدەن، ئەمڕۆش هاتوونەتەوە دەروازەی نەتەساریمی ناوەڕاستی غەززە.

لیوای غۆلانی كە لیوایەكی سەربازی سوپای داگیركەرە لە باشووری كەرتی غەززە ئامادەكاریان كردووە تاكو بچنە ناو شارەكە.

هەروەها چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ‌ سوپای داگیركەر دەست بكەن بە وەدەرنانی هاوڵاتیانی كەرتی غەززە لەو ناوچانەی گەمارۆیانداوە.

لەلایەن خۆشیەوە (یەسرائیل كاتس) وەزیری بەرگری سوپای داگیركەر هەڕەشەی لە حەماس كردووە كە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی گەورە لەدژیان ئەنجامبدات، ئەگەر بێت و بە پێشنیارەكەی (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەمریكا رازی نەبن و سەرجەم بارمتەكان ئازاد نەكەن.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی