بەپێی پێشبینییەکانی گەردونناسێکی کورد، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەکەوێتە 30 ئازاری ئەمساڵ.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی رایگەیاند "جەژنی رەمەزان دەکەوێتە 30ی ئازاری ئەمساڵ، چونکە رۆژی 29ی ئازار لە کاتژمێر13:57 دوای نیوەڕۆ مانگ نوێ دەبێتەوەو لە کاتژمێر 18:05 لە 01٪ی هیلالی مانگ دەرئەکەوێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "23 خولەک پێش بانگی ئێوارە بەکاتی هەولێر مانگ نوێ بونەوەی هیلالی 01٪ دەبینرێت، واتە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژە و 30 ئازار دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ".