x

X
20/03/2025 - 09:13
ترامپ دوو مانگ مۆڵەت دەداتە ئێران

میدیاکانی ڕۆژئاوا بانگەشەی ئەوەیان کرد سەرۆکی ئەمریکا وادەی دوو مانگی داوە بە ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاوی کردۆتەوە پەیامی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەرپرسانی ئێران وادەی دوو مانگی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی، تێدا بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ترامپ پێشنیاری دانوستانی کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی و هۆشداریشی داوە لە دژایەتی ئێران بۆ ئەم پێشنیازە.

ئاکسیۆس ئاماژەی بەوەشکردووە، ترامپ لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، نایەوێت دانوستانێکی نادیار ئەنجام بدرێت بەڵکوو پێشنیاری وادەی 2 مانگی کردووە. ئەمریکا هاوپەیمانەکانی لە سعودیە و ئیمارات و ڕژێمی زایۆنی لەم پەیامە ئاگادار کردووەتەوە.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی