x

X
20/03/2025 - 11:54
"بەمنزیکانە پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێرێت"

ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" پارتی و یەكێتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ریککەوتوون"، دەشڵێت" بەمنزیکانە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بەرێوەدەچێت".

تاریق جەوهەر، راوێژکاری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان  بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاند" کۆبونەوەکەی ئەم دواییەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، ئەنجامی ئەرێنی و رێککەوتن و لێکتێگەیشتنی سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستە وەزاری و سیادییەكان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێکەوتووەتەوە."

راوێژکاری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان  دەشڵێت"بەمنزیکانە یەکەم دانیشتنی هەڵپەسێردراو و كراوەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و دواتر دەستپێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم. پاشان راسپاردنی کەسایەتیەك بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان".
گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی