ئەمڕۆ ساڵیادی راپەڕینى دانیشتووانی شاری كەركووكە، كە لە ڕۆژى ٢٠ـی ئاداری ساڵى ١٩٩١ هاوڵاتییانی ئەو ناوچە راپەڕینیان دەستپێکرد و سنوورەكەیان ئازاد كرد.
لە ڕۆژى ٢٠ـی ئادار، دانیشتووانی شاری كەركووك لە دژى ڕژێمی بەعس ڕاپەڕینیان ئەنجامدا و توانرا ناوچەكەیان لە دەستی ڕژێمی بەعس ئازاد بكەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ڕۆژی ٥ـی ئاداری ساڵی ١٩٩١ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دژی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕین و توانیان لە ماوەیەكی كەمدا بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ڕزگار بكەن.
جێگای ئاماژەیە، لە پاش ٣٤ ساڵ لە ئەنجامدانی ڕاپەڕین بەشێكی زۆری هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەڵێن، ئامانجەكانی ڕاپەرین بە دی نەهاتوون و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاست چاوەڕوانییەكانی هاوڵاتیاندا نەبووە.