دەرکەوت ئەو ئەو رووداوی تەقەکردنەی شەوی رابردوو بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە، یەکێک لەئەندامانی خێزانەکە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف دەستڕێژی گولەی لە پێنج ئەندامانی خێزانەکەی کرد و دواتر خۆشی کوشتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ٣ـی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر ١١:١٠ خوله‌كی شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه له‌رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ماڵێكی گوندی گرێزه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای سه‌یدسادق، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
ئەوەشیان ئاشکراکرد، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به‌ناوی به‌شیر سالار محمد له‌دایكبووی ١٩٩٨ به‌چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ده‌ستڕێژی گولەی له باوك و دایكی و دوو خوشك و برایه‌كی کردووە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌وه كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه ئه‌نجامدرا و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان كۆكرانه‌وه و ده‌ستبه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیرا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی دادوه‌ری گواسترانه‌وه.