x

X
20/03/2025 - 13:58
کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە

لەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هەروەها بەفر لە کوێستانەکان دەبارێت.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ نمەباران لە تەواوی ناوچە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، لەناوچە بەرزەکان بەفریش دەبارێت.

هەروەها دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەورەتریشقە و بروسکە لە سەنتەری سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە، وە پلەکانی گەرما ٤ - ٦ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەوبارەیەوە پێشبینیەکانیان بۆ سبەیش بڵاکردەوە کە سبەی هەینی ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ دابارین لەزۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، لەگەڵ کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی