هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌و ڕێگه‌یانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر شوێنه گه‌شتیاری و سه‌یرانگه‌كان له ڕۆژانی نه‌ورۆزدا قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ٣ـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بۆ بەرژەوەندیی گشتیی و لە پێناو ڕێکخستنی هاتوچۆ و کەم کردنەوەی جەنجاڵی، لە هەر سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا بڕیار درا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە، لە کاتژمێر ٧ـی بەیانی تاوەکوو ١٢ـی شەو، لەو ڕێگایانەی دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگه‌کان، تاوەکوو پشووی جەژن کۆتایی دێت.
ئەوەشیان خستەڕوو، ئه‌م بڕیاره هه‌موو ڕێگاكانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه و له به‌یانی ٢١ـی ٣ـی ٢٠٢٥ كاتژمێر ٧ یه‌كه‌م ڕۆژی نه‌ورۆز ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.