x

X
20/03/2025 - 14:10
قائیمقامی پێشووی هەڵەبجە وەک پارێزگاری نوێی شارەکە دەستبەکاربوو

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠ـی ٣ـی ٢٠٢٥ قائیمقامی پێشووی هەڵەبجە، وەک پارێزگاری نوێی شارەکە دەستبەکاربوو.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای خانەنشینبوونی پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە و جێگرەکەی بۆشایی یاسایی لە پارێزگاکەدا دروستبوو، دواتر من دەستنیشانکرام بۆ ئەوەی کاروبارەکانی پارێزگار ئەنجامبدەم.

دەشڵێت، دوای ساڵانێکی زۆر کارکردنم وەک قائیمقامی هەڵەبجە، ئەمڕۆ وەک پارێزگاری نوێی هەڵەبجە دەستبەکاربووم هیوادارم بتوانم تەواوکەری کاری پارێزگارەکانی پێشوو بم.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی