لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی چەمچەماڵ-سلێمانی، دوو هاوڵاتی بوونە قوربانی.
هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠ـی ٣ـی ٢٠٢٥، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسەر رێگای چەمچەماڵ ـ سلێمانی، شۆفێرێک گیانیلەدەستدا و شۆفێرەکەی دیکە برینداربوو.
هەروەها ئەوەشیان ئاشکراکرد، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ.