x

X
20/03/2025 - 14:58
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە

مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو بە بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی ٢٧٢٥ پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو دەكاتەوە.

دەقی پەیامەکە :

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بە بۆنەی یادەکانی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی و بەهار، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەین و هیوادارین ببێتە هەوێنی چارەسەرکردنی قەیرانەکان و سەرەتای خێر بۆ گەل و نیشتمانمان.

هەر چەندە لە ئێستادا خەڵکی کوردستان لە دۆخێکی خراپی گوزەراندان و بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمیش بێباکن لە چارەسەری قەیرانەکان و نەدانی موچەی فەرمانبەران و بێنازکردنی خانەنشینان و فەرامۆشکردنی هاوڵاتیان و سەپاندنی باج و گرانبوونی بازاڕ و گرانکردنی کرێی خزمەتگوزارییە بنچینەییەکانی وەک ئاو و کـارەبـا و هتد..

هاوكات لەگەڵ نەورۆزی ئەمساڵ پرۆسەی ئاشتی لە باكور و رۆژ ئاوای كوردستان بەرەوپێش دەچێت و هیوادارین ببێتە چارەسەری یەكجارەكی بۆ دۆزی رەوای گەلی كورد لە باكور و رۆژئاوای كوردستان و سەرجەم پارچەكانی تری كوردستان.

هیوادارین لەنەورۆز و ساڵی نوێی کوردی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان لە هەرێمدا بکرێت.

مەکتەبی ڕاگەیاندنی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
٢٠/٣/٢٠٢٥

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا