سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی هاتنی نەورۆز، لە پەیامێکدا دەڵێت: گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بە گشتی و گەلی کوردمان بە تایبەتی دەکەین.
پێنجشەممە 20ـی ئاداری 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە بۆنەی هاتنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوەو ڕایدەگەیەنێت، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بە گشتی و گەلی کوردمان بە تایبەتی دەکەین.
ئەوەشی خستەڕوو، خوای گەورە ئەم جەژنە بە خێر و خۆشی بگێڕێت و بە هیوای بەردەوامبوونی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدا.