x

X
20/03/2025 - 17:34
ڕووسیا خستنە خوارەوەی ١٣٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئوکراینا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ١٣٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە ژمارەیەک ناوچەی ڕووسیا، خراونەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا  لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی لەوە كردووە، کە درەنگانی شەوی ڕابردوو، ئۆکراینا بە ئاراستەکردنی ١٣٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ھێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی ڕووسیا.

باسی لەوەش كردووە،کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیاوە خراونەتە خوارەوە.

هاوكات فەرمانڕەوای ناوچەی ساراتۆڤ باشووری ڕۆژھەڵاتی ڕووسیا، رۆمان بوسارگین ڕایگەیاندووە کە بەھۆی ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئۆکراینا، ٣٠ خانوو و نەخۆشخانەیەک لە ناوچەی ساراتۆڤ، زیانیان بەرکەوتووە.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی