ئەمڕۆ لە كەرتی غەززەوە كەتیبەكانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس قوڵایی شاری تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیلیان بۆردومان كرد.
قەسام بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ لە وەڵامی قەسابخانەی چەند رۆژی رابردووی هاوڵاتیانی كەرتی غەززە بەدەستی ئیسرائیلی داگیركەر كە بووە هۆی شەهیدو برینداربوونی سەدان هاوڵاتی مەدەنی، شاری تەلئەبیبیان بۆردومان كردووە.
لەوەتەی ئیسرائیلی داگیركەر دەستی كردووە بە بۆردومانی كەرتی غەززەو ئاگر بەستی شكاندووە، كوشتاری هاوڵاتیانی مەدەنی، یەكەم جارە لەو كەرتەوە قەسام بۆردومانی تەلئەبیب دەكات بە مووشەكی (ئێم 90).
لەلایەن خۆشیەوە سوپای داگیركەر بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ سێ مووشەك لە كەرتی غەززەوە ڕووەو ئیسرائیل هەڵدراوە، بەڵام پوچەڵ كراونەتەوە.