x

X
20/03/2025 - 19:16
عێراق شانەی قەیران بۆ چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا پێکدەهێنێت

سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، شانەی قەیرانی ئاسایشی نیشتمانی پێک هێنرا کە ئەرکی چاودێریی پێشهاتەکانی سووریایە.

سەرچاوەیكەی  حکوومەتی عێراق  بە میدیاكانی ناوخۆی ڕاگەیاندوە، دامەزراندنی ئەم شانەیە، بەهۆی ئەو دۆخە ئەمنییەیە کە لە سنووری عێراق و سووریا هاتووەتە کایە، ئەمە جگە لە بوونی گرووپە چەکدارەکان کە کۆنترۆڵی هەندێک لە شارەکانی نزیک ئەو سنوورەیان کردووە.

 ئاماژەی بەوەش کردوە، شانەکە پێک هاتووە کە لە 'سابت محەممەد عەباس، وەزیری بەرگری، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، حەمید شەتری، سەرۆکی هەواڵگری، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە و یاسین حوجێمی، بەرپرسی کاروباری عێراق لە دیمەشق. شانەکە لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، کار دەکات.

باسی لەوەش كردووە پێکهێنانی شانەکە لە وەڵامی چەند هۆیەکدا بووە، دیارترینیان سنووری هاوبەشی نێوان عێراق و سووریایە کە زیاتر لە 600 کیلۆمەترە، هەروەها ئەو هەڕەشە ئەمنییانەی کە هەن، بەتایبەت کۆچی نایاسایی و قاچاخچییەتی.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو "هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا لەبەردەم ململانێی نێوخۆیی ئاڵۆزدان، وەک ململانێی سوننە و شیعە لە عێراق و قەیرانی ناوخۆی سووریا، ئەمەش دەرگای دەستێوەردانی دەرەکی و قۆستنەوەی ئەو دۆخانە بەڕووی وڵاتانی ناوچەیی و دەرەوە دەکاتەوە."

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی، ئەسعەد شەیبانی، کە لە 14ـی ئادار سەردانی بەغدای کردبوو، تاوتوێی ئاستەنگە ئەمنییە هاوبەشیەکانیان کرد؛ فوئاد حوسێن، دووپاتی کردەوە، کە ژووری ئۆپەراسیۆنی پێنج کەسی بەم زووانە پێک دەهێنن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپەکە چەکدارەکان.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی