x

X
20/03/2025 - 19:34
شەش هۆڵی گەیم سەنتەر و بلیارد لە سلێمانی داخران

شەش هۆڵی گەیم سەنتەر و بلیارد لە سلێمانی داخران، لەبەر ئەوەی کامێرای چاودێرییان نەبووە و رێگەشیان بە مێردمنداڵان داوە بچنە شوێنەکان و یاریی بکەن.

ئەمرۆ پێنج شەممە 20_ی ئادار_ی 2025 قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و ئەو مەرجانەی بۆیان دانراوە، لیژنە هاوبەشەکانیان هەریەکە لە (گەیم سەنتەرەکانی باڤین، باڤەر لە تاسڵوجە و کافتریای گەنجانی تاسڵوجە، گەیم سەنتەری میللی مۆڵ، بلیاردی جۆکەر و بلیاردی ئاغا لە راپەڕین)یان داخستووە.

باسی لەوەش كردووە، بەپێی راپۆرتی لیژنەی تەکنەلۆجیا و زانیاری، کە سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانییە، ئەو شوێنانە سەرەڕای ئەوەی وەک پێویست کامێرای چاودێرییان دانەناوە و کاریان پێنەکردووە، رێگەیان داوە کەسانی خوار هەژدە ساڵ سەردانیان بکەن، کە پێچەوانەی رێنماییەکانە.

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا