هەولێر، هەرێمی کوردستان، ئاداری 2025/ کۆمپانیای داماک بۆ خانوو وبەرە، پێشەنگی گەشەپێدانی خانووبەرەی لۆکس لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان، لەژێر دروشمی ((شەوانی داماك)) ئاهەنگێكی پارشێویڕەمەزانی پیرۆزیڕێكخست، بەمیوانداری ژمارەیەک کۆمپانیای پێشەنگی خانووبەرە وعەقارات وزیاتر لە 250 بریکاری باڵا، ونوێنەرانی چەند دەزگایەكیڕاگەیاندن ، وژمارەیەك لە بەرێوەبەرانی كارگێریی باڵا لە داماک، لە ئاهەنگەكەدا تیشك خرایە سەر ئەو سەركەوتنە هاوبەشانەی لەماوەیڕابردوو بەدیهاتووە و تیایداڕێزلێنان بەخشرایە سەرکەوتووترین کۆمپانیاکانیکەرتی خانووبەرە
لەگەڵ فراوانکردنی کارەکانی کۆمپانیای داماک بۆ خانوو بەرە وعەقارات لە ناوچەکە و بازاڕەکانی دیکە لە سەرانسەری جیهان، ئەم بۆنەیە دەرفەتێکی باشیڕەخساند بۆ داماك لەتیشک خستنە سەر ئەو پەیوەندییە درێژخایەنانەی کە لەگەڵ چەندین هاوبەشدا دروستیکردووە، هەروەها سەکۆیەکی بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانی نوێی دابینکرد کە ئەمەش ئاستی متمانە بەرزدەکاتەوە بۆ بەشداریكردن لە گەشەپێدانی داهاتووی بازاڕی خانووبەرە، لە هەمان کاتدا پابەندبوونی خۆی بەهێزکرد بۆ پشتگیریکردنی هاوبەشەکانی لە گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکانیان.
ڕێزلێنان لە هاوبەشە دیارەكانی داماک لە هەولێر
جگە لە ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی دیدگای داهاتووی، کۆمپانیای داماک ئاهەنگی ئەو ناوازەییەی گێڕا کە هاوبەشەکانی و تۆڕی نوێندگیرەكانی خانووبەرە لە عێراقدا نیشانیان داوە، وخەڵاتی تایبەتی پێشکەش بە باشترین نویندگیری خانووبەرە کرد وەکڕێزلێنانێک بۆ ئەزموونی بەرفراوان و پابەندبوونی قووڵ و بەشداری کاریگەریان لە سەرکەوتنی کۆمپانیای داماک
لەو چوارچێوەیەشدا خەڵاتی "چالاكترین ئاژانس" بەخشرایە (مودێرن ئینفێستمنت)" و"(سایدو ریل ئیستیت )هاوکات (تاج ئەلموستەقبەل )و (ڕایت موڤڕیل ئیستیت) بۆ خانووبەرە خەڵاتی"ئاژانسی ساڵ"یان بەدەستهێنا، ئەمەش وەکڕێزلێنانێک بۆ هەوڵە ناوازەکانیان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بۆ کڕیاران
لەڕێگەی ئەمڕێزلێنانەوە ، داماک ئامانجی دانانی بناغەی هاوکارییەکانی داهاتوو و درێژەدانە بە گەشەسەندنی بەرچاوی خۆی لە ناوچەکەدا
ئەم چالاكییە تەنها پارشێوێكیڕەمەزان نیە، بەڵكو بەرجەستە كردنی بەردەوامبوونی کۆمپانیاکەیە لە فراوانکردنی بوونی خۆی لە بازاڕە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان وبەهێزکردنی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ،كە ئامادەیە پێوەرێکی تەواو نوێ بۆ کەرتی خانووبەرەی زۆرئاست بەرزوپرۆفیشناڵ لە عێراق و دەرەوەی عێراق دابنێت
كۆتایی
پوختەیەك لەسەر داماک بۆ خانووبەرە وعەقارات
کۆمپانیای "داماک" لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە بووەتەیەکێک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بازاڕی خانووبەرەی ئاست بەرزو ناوازە لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەم کۆمپانیایە بە درێژایی ئەم ساڵانە، توانیویەتی پڕۆژەکانی خانووبەرەی نیشتەجێبوون، بازرگانی و پێشکەشکردنی خۆشی و خۆشگوزەرانی لە سەرانسەری ئەم ناوچە و جیھاندا پەرەپێبدات، پڕۆژەکانی داماک بۆ وڵاتانی وەک ئیماراتی عەرەبی، عەرەبستانی سعوودی، قەتەر، ئوردن، لوبنان، عێراق، ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، مالدیڤ و کەنەدا درێژبووەتەوە
لەم ماوەیەدا، داماک توانیویەتی زیاتر لە ٤٨,٠٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون تەواو بکات و ئێستاش زیاتر لە ٥٠,٠٠٠ یەکەی تری لە قەڵەمڕێژ و بیناسازییەکانی خۆیدا ھەیە
داماک جێگای خۆی لە بەشی خانووبەرەی خۆشگوزەرانی بەھێز کردووە، بەھۆی ھاوپەیمانی لەگەڵ ھەندێک لە ناوبانگدارترین براندەکانی جیھان لە بواری فاشیۆن و چەند بوارێکی جیاواز. ئەم ھاوپەیمانییانە چەمکێکی نوێیان لەسەر شێوازی ژیانی خۆشگوزەرانی پێشکەش کردووە، لەنێویاندا خانووی خۆشگوزەرانی لەگەڵ براندەکانی وەکڤێرساچی،ڕۆبێرتۆ کاڤالی و دی گریسۆگۆنۆ
بە دیدگایەكی جێگیر و وزەیەکی بەھێز، داماکی خانووبەرە کاری لەسەر دروستکردنی نەوەی داهاتووی شێوازی ژیانی خۆشگوزەرانی لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات