x

X
21/03/2025 - 09:08
لەوەرزی بەهار چ جۆرە خواردنێك بخۆین ؟؟

 

 

لەئەنجامی گۆڕانی كەش و پلەی گەرما لە وەرزی بەهاردا؛ كۆمەڵێك خۆراك هەیە پێویستە زۆر بخورێن بۆ بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە پەتاو حەساسیەت كە لە سەرەتای بەهاردا زۆر باوە.

ئەو خۆراكانەی پێویستە زۆر بخورێن ئەمانەن :

1. ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەك ؛ میوە مزرەمەنیەكان وەك پڕتەقاڵ و لالەنگی، شلیك، ڕێواس، هەڵوژەی سەوز، قەزوانی سەوز، چوالەی سەوز، مزرە سێو.

2. سپێناخ و بڕۆكلی و باشتر وایە كەمێك بكوڵێنرێن تا زیاتر سوود لە بڕی ئەو ڤیتامین (A) وەربگیرێت كە لەو سەوزە دایە، هەروەها كەلەرم بە تایبەت كەلەرمی بچووك.

3. ماسی بە تایبەت ماسی سەلەموون.

4. چەرەزات بە تایبەت گوێزو بادام و گازۆ.

5. ماست.

6. سیر.

7. قارچك و گێزەر.

8. گیا بەهاریە كوردەوارییەكان.

ئەو خۆراكانەی باشترە نەخورێن یان كەمیان لێ بخورێن لەو كەسانەی حەساسیەتی وەرزی و ڕەبۆیان هەیە.

1. كەرەوزو مەعدەنووس بۆ ئەو كەسانەی حەساسیەتیان هەیە بە هەڵاڵەی دارو درەخت و گوڵ.

2. ترشیات و خواردنی خۆشكراو.

3. بەهاراتی زۆر لە خواردن.

4. فاست فوود.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی