x

X
21/03/2025 - 09:18
لە رەمەزاندا ڤیتامینەكان كەی بخورێن باشە ؟؟

 

 

ئەو ڤیتامینانەی لە چەوریدا دەتوێنەوە وەك (D،A،E،K) راستەوخۆ دوای بەربانگ یان پارشێو بخورێن، هەروەها مەگنسیۆم دوای پارشێو یان كاتی خەو بخورێت، چونكە یارمەتی زوو نووستن دەدات.

لە ڕەمەزاندا چی كاتێك گونجاوە بۆ خواردنی ڤیتامین ؟

1. ئەو ڤیتامینانەی لە چەوریدا دەتوێنەوە وەك (D،A،E،K) راستەوخۆ دوای بەربانگ یان پارشێو بخورێن.

2. مەڵتی ڤیتامین، كە هەموو ڤیتامینەكانی تێدابێت، راستەوخۆ دوای بەربانگ.

3. ئاسن، دوو كاتژمێر دوای بەربانگ و باشترە ڤیتامین سی یان سەوزەو میوەی فرێشی لەگەڵدا بخورێت تا باشتر هەڵبمژرێت.

4. مەگنسیۆم دوای پارشێو یان كاتی خەو بخورێت، چونكە یارمەتی زوو نووستن دەدات.

5. كالسیۆم دوای پارشێو، باشتر وایە ڤیتامین دی لەگەڵدا بخورێت و نابێت لەگەڵ ئاسن بخورێت.

6. ئۆمێگا سێ كاتی بەربانگ كردنەوە لەگەڵ خواردن بخورێت باشترە.

7. كۆمەڵەی ڤیتامین بییەكان دوای بەربانگ بخورێن.

8. زینك دوو كاتژمێر دوای بەربانگ بخورێت.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)

 

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا