x

X
21/03/2025 - 09:22
نووستن دوای پارشێو تەندروستە ؟؟

 

 

یەك لەو گرفتانەی كە زۆربەی خەڵكی تێی كەوتوون، نوستنەوە راستەوخۆ دوای خواردنی پارشێو، لەڕووی تەندروستییەوە مرۆڤ بەلایەنی كەمەوە پێویستی بە نزیكەی دوو سەعات هەیە بۆ هەرسكردنی خۆراك.

ئەگەر كەسێك راستەوخۆ دوای خواردن بخەوێت كرداری هەرس كردن دوا دەخرێت رێژەی شەكر بەرز دەبێتەوە سەرف نابێت بۆ زیندە چاڵاكییەكانی لەش لە ئەنجامدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەبێت.

هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی ترشەڵۆكی گەدەو گەڕانەوەی بۆ سورێنچك و دڵ هەڵ چوون و ئازاری گەدەو بەد هەرسی.

بۆیە دوای خواردن یەكسەر مەخەوە، سوننەتیش وایە زیكرەكان بخوێنی و قورئان بخوێنی تا رۆژهەڵات ئینجا دوو ڕكات نوێژی چێشتەنگاو بكە ئینجا بخەوە.

(د. هیوا خالید گەردی – پزیشكی پسپۆری هەناوی)

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا