x

X
21/03/2025 - 09:44
ئەمبۆڵانسێك وەردەگەڕێت و پزیشكێك گیانی لەدەستدا

 

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ ئەمبوڵانسێك، كە نەخۆشی پێبووە، لە رێگای مێرگەسۆر بۆ هەولێر وەرگەڕاوەو كەسێك گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت، ئەو كەسەی لە ڕووداوەكەدا گیانی لەدەستداوە پزیشكێكی موقیمە.

(هەرمێ نەقشبەندی) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی گواستنەوەی بریندارێك ئەمبوڵانسێك لە گەلی ئەشكەوتان وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە، ئەو یاریدەدەرە پزیشكەش برینداربووە، كە لەگەڵ بریندارەكە بووە.

ناوبراو دەڵێت، ئەو كەسەی لە ڕووداوەكەدا گیانی لەدەستداوە، پزیشكێكی موقیمە.

دوای ئەوەی هاوڵاتیەكی ناحیەی شێروان مەزن بریندار دەبێت دەگوازرێتەوە نەخۆشخانەی مێرگەسۆرو دوای ئەوە بەهۆی سەختی برینەكەی بۆ نەخۆشخانەی بلێ رەوانە دەكرێت لە رێگەی گەلی ئەشكەفتێ ئەمبوڵانسەكە وەردەگەرێت و دكتۆرێك تێیدا گیان لەدەستددات و سێ‌ كەسی تریش برینداردەبن و پزیشكەكە ناوی (قەحتان جیهاد خەلیل سورچی) یەو خەڵكی دەڤەری ئاكرێ یە .

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی